هه‌شت هاوڵاتی له روداوێكی هاتوچۆی سه‌ر رێگه‌ی كۆیه-هه‌ولێر برینداربوون
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كۆی رایگه‌یاند كه به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر –كۆیه، هه‌شت كه‌س برینداربوون.
هاتوچۆی كۆیه ئاشكرایكردوه كه روداوكه كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كۆیه رویداوه و برینی هه‌شت كه‌سه سوكه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری روداوه‌كه، هاتوچۆی كۆیه رایگه‌یاندوه كه جگە لەیەک سایدیی رێگاکە، شوفێرێک دەرچونی ھەڵەی ئەنجامداوەو ئەو روداوەی لێکەوتوه‌تەوە.
PM:09:23:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت