توركیا 25 راوێژكاری سەربازی رەوانەی بەغدا دەكات


وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، 25 راوێژكاری سەربازییان بەمەبەستی پشتیوانیكردنی سوپای عێراق ناردوونەتە بەغدا.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا كە لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە "ئەو 25 راوێژكارە سەربازییەمان لە چوارچێوەی دیدگای ناتۆی عێراق (NM-I) و بەمەبەستی پشتیوانیكردنی سوپای عێراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و لەوێ ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن".
 
رۆژی 22ی ئەم مانگەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی رەوشی شنگالەوە رایگەیاند، رەنگە لەڕێگەی دەستتێوەردانی سەربازییەوە چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكە دەربكات، وتیشی "من هەمیشە گوتەیەكم هەیە كە دەڵێم 'شەوێك لەناكاو دێین' هەموو بابەتەكەش هەر ئەمەیە".
 
رۆژی 20ی ئەم مانگەش خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دوای سەردانێكی دوو رۆژە بۆ بەغدا و هەولێر بە میدیای فەرمیی وڵاتەكەی راگەیاند پێشنیازیان كردووە ئەزموونی سەربازیی ناتۆ لەڕێگەی راهێنانەوە بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بدەنەوە.
 


PM:07:15:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت