راكان جبورى: موچه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێك سه‌رف ناكرێت تا كارتى ده‌نگدان نوێ نه‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
به‌پێى نوسراوێكى راكان جبورى، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك هیچ فه‌رمانبه‌رێك موچه‌ى بۆ سه‌رف ناكرێت تا كارتى ده‌نگدان نوێ نه‌كاته‌وه، له نوسراوه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دراوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه له رۆژى 7ى كانونى دووه‌مى 2021، ده‌ركراوه له لایه‌ن راكان جبورى، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك كه تێیدا هاتووه، هیچ فه‌رمانبه‌رێك موچه‌ى بۆ سه‌رف ناكرێت، تا كارتى ده‌نگدانى نوێ نه‌كاته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بڕیاره‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه دراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه وابڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق له 10 ئۆكتۆبه‌رى 2021 ئه‌نجام بدرێت.
PM:02:02:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت