دۆسیەی لێپرسینەوە لەترەمپ گەیشتە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دۆسیەی  لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پیران کرد و رۆژی 8ی شوباتیش پرۆسەی لێپرسینەوەکە دەستپێدەکات.

میدیاکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیمەنی گەیشتنی 9 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بڵاوکردەوە کە هەڵسوڕێنەری پرۆسەی  لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپن، ئەو پەرلەمانتارانە دۆسییەکانیان گەیاندە ئەنجومەنی پیران و سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان بەهاندانی توندوتیژی لەگردبوونەوەکەی 6ی ئەم مانگەی بەردەوام کۆنگرێس تۆمەتبارکردەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە چەک شومەر، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، دوای ئامادەکردنی پەڕاو و رێکارەکان کەپێویستیانە بۆ پرۆسەی لێپرسینەوەکە، لەماوەی هەفتەیەکدا کەلە 8ی شوباتەوە دەستپێدەکات،  لێپرسینەوە لەدۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشو دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی ئەو وادەیەش بۆ ئەوەیە کەسی تۆمەتبارکراو و پارێزەرانی ترەمپ کاتی پێویستیان لەبەردەست بێت بۆ ئامادەکردنی بەڵگەکانیان.

13ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ لێپرسینەوە لەدۆناڵد ترەمپ و تۆمەتی هاندانی توندوتیژی لەخۆپیشاندانەکەی رۆژی 6ی کانونی دوەمی دایە پاڵ، کەبوە هۆی کوژرانی 5 کەس و برینداربون دەیان کەسی دیکەش، بەوەش ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کەدوجار روبەڕوی لێپرسینەوە ببێتەوە.


AM:08:35:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو