پارتێکی نوێی سیاسی کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجامدا

‌سەڵاح عەرباوی، سەرۆکی جوڵانەوەی هۆشیاری نیشتیمانی "حركة وعي الوطنية"

وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو لەبەغدا وەک حزبێکی نوێی سیاسی خۆی راگەیاند، ئەمڕۆ جوڵانەوەی "وعي الوطنية" کۆنگرەی دامەزراندنی بەست و بەوەش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەک پارتێکی نوێ ناسێندرا.

سەڵاح عەرباوی، سەرۆکی جوڵانەوەی هۆشیاری نیشتیمانی "حركة وعي الوطنية" لەکۆنگرەی راگەیاندنی پارتەکەیدا باسی لەوەکرد، داوا دەکەن گۆڕانکاری دەستوری بکرێت و سەرۆکی وڵات راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت، حکومەت لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە دروستبکرێت و رێگریش لە دەستوەردانی دەرەکی بکرێت، هەروەها داوای دەسەڵاتێکی دادوەری بێلایەن و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.

جوڵانەوەی هۆشیاری نیشتیمانی "وعي الوطنية" کەزۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتییەکەی لە کەسانی گەنج پێکهاتون بەڵێنی دروستکردنی شارێکی تایبەت بە گەنجان، دروستکردنی دامەزراوەی هۆشیاری و رێکخراوەییانداوە، هەروەها رێگری لە دروستبونی لێکدابڕان دەدەن لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق.

سەڵاح عەرباوی سەرۆکی پارتەکە 30ی مانگی نیسانی ساڵی رابردو دەستلەکارکێشانەوەی لە رەوتی حیکمەی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم راگەیاند، ئەوکاتیش دەنگۆی وەرگرتنی پۆستێکی باڵای لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی رەتکردەوە.


AM:12:00:26/01/2021


















ئه‌م بابه‌ته 6932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت