لەپارێزگای دهۆك ساڵی رابردوو ٣٤ ھەزار منداڵ لەدایكبوون
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و 34 ھەزار و 212 منداڵیش لەدایكبوون.
حەمزە رەزیكی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو 34 ھەزار و 212 منداڵ كە 17 ھەزار و 322 كوڕ و 16 ھەزار و 890 كچ بوون و دوو ملیۆن و 782 ھەزار و 45 كەسیش سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، 34 ھەزار و 430 نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكان ئەنجامدران و 23 ھەزار و 688 سەردانیش لەلایەن تیمەكانی تەندروستی ئەنجامدراون و ھەزار و 462 شوێنیش لەبەر پابەندنەبوونیان سزادراون.
وەك رەزیكی روونیكردەوە، هەر لە ساڵی رابردوو 74.400 تەن كەرەستەی وشك لە ناوبراون و 682 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و 21 ھەزار و 869 كەسیش لە بەتەواوی لەو نەخۆشیە چاكبوونەتەوە و ھەزار 149 كەس بە نەخۆشی دڵ و دەمار گیانیان لە دەستداوە.
PM:05:52:25/01/2021
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت