عیراق داوای‌ بڕی‌ 6 ملیار دۆلاری‌ له‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ كردووه‌


وێستگه‌ نیوز-
سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق داوای‌ هاوكاری‌ به‌په‌له‌ی‌ له‌ سندوقی‌ نێوده‌وڵتی‌ كردووه‌، تا گفتو گۆبكه‌ن له‌ چوارچێوه‌ی‌ پێدانی‌ قه‌رز به‌ عیراق بۆ پرۆژه‌ی‌ چاكسازی‌ عیراق.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاندووه‌، داواكارییه‌كی‌ به‌په‌له‌یان له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ بڕی‌ 6 ملیار دۆلار هاوكاری‌ عیراق بكات.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌دا له‌ گفتوگۆداین، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاَتدارانی‌ عیراق داوای‌ به‌په‌له‌ی‌ هاوكاریان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌ بۆ چاكسازی‌ ئابوری‌ به‌و شێوه‌ی‌ كه‌ پلانی‌ بۆ دانراوه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ عه‌لی‌ عه‌لاوی‌، وه‌زیری‌ دارایی‌ عیراق به‌ ئاژانسی‌ بلومبیرغی‌ راگه‌یاندووه‌، له‌م كاته‌دا عیراق له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ پێدانی‌ قه‌رز به‌ بڕی‌ 6 ملیار دۆلار.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها عیراق داوای‌ بڕی‌ 4 ملیار دۆلاری‌ دیكه‌ی‌ كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ دیكه‌دا به‌ شێوه‌ی‌ قه‌رز بۆ چاكسازییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق.



PM:03:11:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت