په‌رله‌مانتارێكى عیراق: شاندى هه‌رێم ئاماده‌يى ته‌واویان نیشاندا به پابه‌ندبون به پرۆژه یاساى بودجه
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتارێكى عیراق له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندى هه‌رێم ئاماده‌ى ته‌واوى نیشانداوه كه پابه‌ند بێت به بڕگه‌ى 10 و 11ى نێو پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێم هه‌موو وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارايى و په‌رله‌مان به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایى.
دیلان غه‌فور، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، شاندى هه‌رێم یه‌كه‌مجارى نیه سه‌ردانى به‌غدا بكات، له دواى ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌یه‌ى ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنێك دروست بوو كه ئه‌و ماددانه‌ى له پرۆژه یاسایه‌كه‌دا هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته شاندى هه‌رێم به‌رده‌وامى هه‌بێت، تا له‌ناو لیژنه‌ى دارایى و په‌رله‌مان رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه بكات، كه گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت ،دوێنێ لیژنه‌ى دارایى كۆمه‌ڵێك پرسیاریان كرد له شاندى هه‌رێم ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى.
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى دارایى دیلان غه‌فور رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى دڵنیایى ده‌كه‌ینه‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ند بێت له‌سه‌ر ئه‌وبڕه نه‌وته‌ى كه له دووبڕگه‌ى یاساكه‌دا دانراوه،
یه‌كه‌م: ئایا حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕگه یاساى كه دانراوه یان نا؟
دووه‌م:ئایا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌مێنێته‌وه یاخود له‌سه‌ر هه‌رێم؟
سێیه‌م: ئایا حكومه‌تى هه‌رێم تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه، چاوبخشێنێته‌وه به‌و گرێبه‌ستانه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق كردویه‌تى؟
چواره‌م: ئایا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت سه‌رجه‌م نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات ؟
ناوبراو رونیكرده‌وه، بۆ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌و ره‌وینه‌وه‌ى گومانى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان، چاوه‌رروان ده‌كرێن ئه‌مرۆ دواى كاتژمێر هه‌شت كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى به‌رده‌وام بێت، ئه‌مڕۆ به داتا و زانیارى ده‌یخه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایى.
سه‌باره‌ت به‌و دژایه‌تییه‌ى له نێو په‌رله‌ماندا هه‌یه به‌رامبه‌ركورد ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و دژایه‌تیه‌ى كورد له‌نێو په‌رله‌مانى عیراقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شه‌قامى عیراق، زۆرگرنگه شاندى هه‌رێم ته‌واو رونكردنه‌وه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یه.
ده‌رباره‌ى راده‌ستكردنى نه‌وتله‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى ته‌واویان له‌سه‌ر بڕگه‌كانى 10 و 11 نیشانداوه بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى له نێو بڕگه یاساكه‌دا هه‌یه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ 25ى كانونى دووه‌مى 2021، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق گەیشتە بەغداو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق كۆبونه‌وه.
PM:02:25:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت