مه‌حمود سه‌نگاوی: ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ پێویسته‌ ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌ و بینێریت بۆ دۆزه‌خ

‌مه‌حمود سه‌نگاوی

وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌حمود سه‌نگاوی، هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌، پێیوسته‌ ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌ و بینێریت بۆ دۆزه‌خ.


مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی مامه‌ریشه‌ كه‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تبوو به‌ ساڵیادی 36 ساڵه‌ی شه‌هید كردنی مامه‌ڕیشه‌، ره‌خنه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت و به‌ گه‌نده‌ل وه‌سفی كرد.

سه‌نگاوی وتی: "ئه‌م حكومه‌ته‌ گەندەڵە پێویسته‌ ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌ و بیان نێریت بۆ دۆزه‌خ".


PM:02:19:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو