بەوێنە.. سێ کوڕ و کچێک لە ماڵێکدا لە سلێمانی دەستگیرکران
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان.. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی، بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر چوار كەسیان دەستگیر كرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئافرەتە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "رۆژی 23ی كانوونی دووه‌می 2021، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه مادده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه".
ئاماژە بەوەشكراوە: "پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "ئێستا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له دایكبووی 2000 (م، ا، ا) له دایكبووی 2000 (ا، ف، ع) له دایكبووی 2000 (ف، ا، ع) له دایكبووی 2004 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌مادده‌ی 14 نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
AM:10:31:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 13008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت