ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2021ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2021، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

هاوكات رۆژی سێشەممە 26ی كانوونی دووه‌می 2021، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

رۆژی چوارشەممە 27ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 28ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی هەینی 29ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.

دوێنێ وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و سه‌دا 50 بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان كرد.


AM:09:07:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 30888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت