ده‌نگۆی بوونی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌ژێر گۆڕستانی نه‌جه‌ف بڵاوده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌نگۆی هه‌ندێك له تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له‌وه كردبوو له گۆڕستانی شاری نه‌جه‌فدا یانه‌ی شه‌وانه كراوه‌ته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق وتراوه كه یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌ژێر زه‌ویی گۆڕستانی (وادی السلام)دا هه‌یه كه گه‌وره‌ترین گۆڕستانی عیراقه و نزیك له مه‌زاری ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب.
پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف راشیگه‌یاندوه كه ئه‌وانه‌ی بازاڕگه‌رمی بۆ ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت شاری نه‌جه‌فی پیرۆز له‌كه‌دار بكه‌ن.
گۆڕستانی (وادی السلام) به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گۆڕستانی جیهانیش داده‌نرێت و به‌ئێستاشه‌وه ئه‌و توشبوانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌و گۆڕستانه به‌خاك ده‌سپێردرێن.
PM:08:21:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت