وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بودجەی 2021ەوە روونکردنەوە دەدات

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم ئه‌نجامدا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە یەكەم وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2021، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.


PM:04:11:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت