لەهەرێم 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 965 چاكبوونەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تائێستا زیاتر لە 58  كەس تووشبوون و زیاتر لە 965 تووشبوون چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 58 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (16 هەولێر، 21 سلێمانی، 13 دهۆك، 8 گەرمیان)، 965 تووشبووش چاكبوونەوە (365 هەولێر، 173 سلێمانی، 347 دهۆك، 38 گەرمیان، 42 ڕاپەڕین)، 1 تووشبووش لە گه‌رمیان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 105 هەزار و 608 كەس، 93 هەزار و 490 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 456 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:54:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو