سزاى زیندانیكردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كى كارد ده‌رچوو
وێستگه نیوز-
دادگاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سزاى چوار ساڵ زیندانیكردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كى كارد ده‌ركرد، سزاكه‌شى به‌تۆمه‌تى پێدانى به‌رتیل به به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى خانه‌نشینى نیشتمانى.
دادگاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، دواى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و تاوانه‌كان، سزاى چوار ساڵ زیندانیكردنى به‌سه‌ر به‌ها عه‌بدول حسێن عه‌بدول هادى، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كى كارد ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تى پێدانى به‌رتیل به به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى خانه‌نشینى نیشتمانى.
به‌پێى بڕیاره‌كه بڕى 10 ملیۆن دینار غه‌رامه كراوه، به‌پێى مادده‌ى 310ى یاساى سزاكان دادگاى كراوه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ناوه‌ندى سزاى زیندانیكردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پێشووى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانى بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ ده‌ركرد، سزاكه‌شى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پاره له‌ماوه‌ى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌یدا.
PM:03:13:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت