جه‌میل هه‌ورامی: بەشێک لە پێشمەرگە و سەرکردەکانی رابردوو گەندەڵن

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

جه‌میل هه‌ورامی، به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بەشێک لە پێشمەرگە و سەرکردەکانی رابردوو گەندەڵن، ده‌شڵێت، "ئێمە بە شێوەیەکی سوک سەیری دەکەین و لەسەر ئێمەی حساب مەکەن".


ئەمڕۆ یەکشەممە، عوسمان سێدەری جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەبوایە یەکەمین یاسا لە پەرلەمانەدا کە دەرچوێنراوە،  یاسای ماف و ئیمتیازاتی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینیەکان بووایە.

سیده‌ری وتیشی: "ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە هەرچی لە تواناماندا بێت بۆیان دەکەین و پشتیوانی داوا رەواکانیان دەکەین".

جێگریس سه‌رۆكی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هەوڵدەدەن لە ماوەیەکی دیاریکراودا پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بەدەستبهێنن تا بتوانن پرۆژەیاساکەیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جەمیل هەورامی، بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ هاتووین لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پرۆژە یاسای رێزلێنانی پێشمەرگە دێرینەکان بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەهۆی قەیرانی دارایی حکومەتەوە چاوەڕێیان کردووە و ئارامیانگرتووە.

وتیشی، بەشێک لە پێشمەرگە و سەرکردەکانی رابردوو گەندەڵن و دەستیان لەم دۆخەدا هەیە، "ئێمە بە شێوەیەکی سوک سەیری دەکەین و لەسەر ئێمەی حساب مەکەن".


PM:02:54:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو