هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی غازه‌وه گیانی له ده‌ستدا
وێستگە نیوز ـ کامەران کەریم
کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەوت لە قەزای سەیدسادق کەبەوتەی کەسوکارەکەی به‌هۆی غازه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
بەرزان خالید، ئێشگری ئیداری لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق بە وێستگە نیوزی راگەیاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ تەرمی هاووڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەیان کە لەدایک بووی 1971 بەناوی (ا، م، م) خێزاندار، خەڵکی هەڵەبجەی تازەیە.
وتیشی: "بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە لەیەکێک لەگوندەکانی شانەدەری کاری کردووە و غاز لێی داوه، تەرمی ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت بۆ زانینی راسته‌قینه‌ی گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو كوڕ و كچێك له سیته‌ك غاز لێی دان، كوڕه‌كه گیانی له ده‌ستدا و كچه‌كه‌ی بێهۆش بوو، پێشتریش له باخێكی مێرگه‌پان له سلێمانی كچ و باوكێك به‌هۆی لێدانی غازه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
PM:02:33:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت