عیراق جێبهجێكردنى سزاى سێدارهدانى بهسهر 340 تاوانباردا پهسهندكرد
وێستگه نیوز-
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر 340 تاوانبارانی تیرۆردا پەسەندکرد.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووه، 340 دۆسیەی تاوانی تیرۆر رەوانە سەرۆکایەتی کۆمار کراون، کە وردبینی ورد لە رووی دەستووریی و یاساییەوە بۆ ئەو دۆسیانە کراون ، بە تایبەى لەوەی نەتواندرێت سوود لە تانەلێدان ببینرێت، سزادراوەکانیش یاسای لێبوردنی گشتیی ژمارە 27 بۆ ساڵی 1996، نەیانگرێتەوە .
سهرچاوهكه رونیشیكردهوه، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر 340 تاوانباری تیرۆردا لە لایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە پەسەندکراوە".
بەپێى وتەی سەرچاوەکە لە ماوەکانی داھاتوودا، ئەو 340 سزا لەسێدارەدانانە لە لایەن وەزارەتی دادەوە جێبەجێ دەکرێن.
لە عێراق تیرۆریستانی داعش بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دادگایی دەکرێن کە لە ماددەکەدا ئاماژە بەوەكراوە، ھەر کەسێک کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات یان بەشدار بێت، ئەوا لەسێدارەدەدرێت.
دەسەڵاتدارانی عێراق لە 16ی تشرینی دووەمی 2020، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر 21 تاوانباری تیرۆردا جێبەجێ کردبوو.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوو رۆژى رابردوو، دوو کردەوەی خۆکوژیی لە گۆڕەپانی تەیەران له ناوەڕاستی بەغدا روویاندا، بەھۆیەوه 32 کەس کوژرا و 110 كهسى دیکە برینداربوون.
PM:02:10:24/01/2021
ئهم بابهته 3316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت