نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: مووچەی سێ مانگی وانەبێژان خەرج دەکرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاند، له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای په‌روه‌رده‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی وانه‌بێژان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ رێنماییه‌ك بۆ چۆنێتی خه‌رجكردنی پاره‌كه نه‌دراوه.
كارزان فیزیك، نوێنه‌ری مامۆستایانی وانه‌بێژ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی مامۆستایانی وانه‌بێژ، كه بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس 300 هه‌زار دینار و بۆ بڕوانامه‌ی دبلۆم 250 هه‌زار دیناره.
وتیشی: "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیومانه ئه‌و سێ مووچه‌یه له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لیستێك نه‌هاتووه بۆ خوێندنگه‌كان داوای ناوی وانه‌بێژان كرابێت، بۆیه نازانین مووچه‌كان دوا ده‌كه‌ون یان راسته‌وخۆ ده‌درێن".
وه‌ك ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، له‌و باره‌وه وتی: "ئێمه داوامان كردووه كه وانه‌بێژانیش بكرێن به مامۆستای هه‌میشه‌یی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێم هاتووه ئه‌و پرسه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌می 2021، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد و هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچه‌كانیان دابەشدەکرێت.
PM:12:47:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 16728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت