خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە

‌بریکار ناتوانێت مووچە وەربگرێت

وێستگە نیوز ـ کامەران کەریم

بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور، مووچەخۆرانی خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت ئاگادار دەکەینەوە بریکارەکانیان نەنێرن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

هەرێم حەمەساڵح بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "ئاگاداری مووچە خۆرانی (کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و خانەنشینان و خاوەن پێداویستی تایبەت) دەکەین بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی یه‌كی 2021،  بریكار مووچەی پێ وەرناگیرێت، دەبێت کەسەکە خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی".

بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور وتیشی: "هۆکارەکەی ئەوەیە هەموو سەری ساڵێک دەبێت وەرگری ئەو مووچانە خۆی ئامادە بێت بۆ زانینی مان یان مردنی ئەو کەسانە یان لەدەرەوەی وڵات بێت".


AM:11:50:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 28772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت