دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكرد و ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ریده‌گرن


وێستگه‌ نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2020، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستیپێکرد و چه‌ند وه‌زاره‌تێك وه‌ریده‌گرن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌له‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، مووچەی مانگەکانی (تشرینی دوەم/11) و (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی 2020 پاشەکەوت کراوە، ئه‌و مووچه‌یه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی كراوه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌.

رۆژی 17ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 24ی مانگ، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی 21% بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەوکراو.

وه‌ك هاتووه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2021، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

رۆژی سێشەممە 26ی كانوونی دووه‌می 2021، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش و رۆژی چوارشەممە 27ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 28ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی هەینی 29ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.


AM:11:10:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 17884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو