عێراق كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی ساڵی رابردووی ئاشكرا كرد


وێستگە نیوز-
وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو یەك ملیارو 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل لەنەوتی خاو هەناردەكراوە و كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراویش لەو ساڵەدا 41 ملیارو 755 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری ساڵی رابردووی هەناردە و داهاتی نەوتی فرۆشراوی بڵاوكردەوەو بەو پێیەش لەساڵی رابردوودا، یەك ملیارو 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل لەنەوتی خاو هەناردەكراوەو مانگانەش بەتێكڕای 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل و رۆژانەش 2ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل لەنەوتی خاوی عیراقی رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عیراق لەو ساڵەدا بریتی بووە لە 41 ملیارو 755 ملیۆن دۆلار و تێكڕای یەك بەرمیل نەوتیش بە 38 دۆلارو 86 سەنت خەمڵێنراوە.

هاوكات كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردۆتەوە، كۆی ئەو نەوتەی لەكیڵگەكانی بەسرەو ناوەڕاستی عیراق هەناردەكراون بڕی  ملیارێك و 60 ملیۆن و 454 هەزار بەرمیل بوەو داهاتەكەشی بریتی بووە لە 40 ملیارو 488 ملیۆن دۆلار.


PM:05:06:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت