نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز كرایه‌وه بۆ 45 دۆلار
وێستگه نیوز-سروه ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌رله‌مانى عیراق و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ 45دۆلار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پرۆژه یاساى بودجه له‌سه‌ر ئه‌و نرخه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، په‌رله‌مانى عیراق و وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن كه نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ 45دۆلار، پرۆژه یاساى بودجه له‌سه‌ر ئه‌و نرخه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم نه‌كرێت یاساكه تێپه‌ڕده‌بێت ، كێشه‌كه‌ش ده‌بێته كێشه‌ى هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و كاته حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت خۆى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر شاندى هه‌رێم بێنه به‌غدا ئه‌وا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش ئاماده نه‌بن له به‌غدا ئه‌وا حكومه‌تى به‌غدا خۆیان گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به بۆچونى فراكسیۆنه‌كان جه‌ختیكرده‌وه، ره‌نگه فراكسیۆنه‌كان بۆچونیان بگۆڕن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له‌به‌ر گۆڕانكارى له نرخى نه‌وت
PM:02:22:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت