وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه بوار بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه نه‌ماوه و كۆمسیۆنیش به ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018، ده‌نگه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێیە جیاده‌كاته‌وه.
میقداد شه‌ریفی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه دوابخرێت، به‌هه‌مانشێوه ناشتوانرێت 100% تۆماری بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران نوێ بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی شه‌ریفی 25 ملیۆن ده‌نگده‌ر له عیراقدا هه‌ن و كۆمسیۆن ناتوانرێت تۆماره‌كانیان به‌شێوه‌ی بایۆمه‌تری نوێ بكاته‌وه، به‌ڵكو له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا ته‌نها تۆماری 70% بۆ 80%ی ده‌نگده‌ره‌كانی پێ نوێ ده‌كرێته‌وه.
ئاشكراشیكرد كه كۆمسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر به هه‌مان ئامێره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كار ده‌كاته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی رابردووی 2018 كاری پێكراوه و بۆئێستا هیچ ئامێرێكی نوێ نییه و هیچ گرێبه‌ستێكیش نییه بۆ دابینكردنیان.
دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 به ئامێری ئه‌لیكرۆنیی ده‌نگدان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه ساخته‌كارییه‌كی زۆر كراوه و توانراوه ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كان بكرێت، به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێ کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، پرسیارێكی زۆری هێناوه‌ته‌سه‌ر پرۆسه‌كه.
PM:01:28:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2768
جار خوێنراوه‌ته‌وه