رێباز حه‌ملان به وته‌یه‌كی ئیمام شافعی به‌رگری له‌بارزانی ده‌كات
"نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن"
وێستگه نیوز-
دوێنێ فیلمێكی دیكۆدرامی كه له‌لایه‌ن هه‌وادارانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی كوژراوی سوپای قودس به‌فراوانی بڵاوكرایه‌وه‌و پاشان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كانیشی ته‌نی، ڕاو بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه دروستبوو.
فیلمه دیكۆ درامییه‌كه كه به‌ناوی توكل بڵاوكرایه‌وه تیایدا یه‌كێك رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بینێت كه تیایدا داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كات فریای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ون نه‌هێڵن داعش داگیری بكات.
لەدوای بڵاوکردنەوەی کورتە فیلمێکی ئێرانی لەبارەی ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە هاوکاریکردنی مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستان، ڕێباز حەملان بەرگریی لە بارزانی دەکات و دەڵێت، "نەیار و دوژمنانی کورد سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن بەڵام بارزانی ھیچ ڕەشەبایەک نایلەرزێنێ و بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ".
له‌فیلمه‌كه‌دا بارزانی شڵه‌ژاوی پێوه‌دیاره‌و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه داعش هه‌ولێر داگیربكات و هیچ ده‌وڵه‌تێكیش فریای ناكه‌وێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات به قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی قودسی ئێران و ئه‌ویش دێته سه‌ر خه‌ت و به‌كۆپته‌رێك دێته هه‌رێمی كوردستان.
رێباز حه‌ملان وه‌ك به‌رگرییه‌ك له‌مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت "لە ئیمام شافیعییان پرسی: چۆن بزانین ئەھلی حەق کێیە لەزەمەنی زیاد بوونی فیتنەدا، ئەویش فەرمووی: دوای تیری دوژمن بکەون ئەوە ئەتانبات بۆ لای ئەھلی حەق! چەندین ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان ئەم سەرکردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەکییەکانی ھەرێم کۆبکاتەوەو ھەروەھا توانی دەنگی زیاتر 92%ی میللەتەکەمان بەھەموو جیاوازی ئاین و رەنگ و ئایدۆلۆژیا بە دەست بھێنێت و بلێ "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرامبەر بە ھەموو شۆڤێنییەکان."
ڕێباز حەملان دەشڵێت، بارزانی "بەرامبەر بە ھەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکییەکان وەستایەوە و توانی شکۆی سەرکەوتن وەک تاجێک بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میللەتێکی چەوساوە کەناوی گەلی کوردە، توانی بەشێکی گەورەی ئاواتی خوێنی شەھیدانی کوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەرەکانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بۆیە نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەکانیان ڕوو تێکردوە بەڵام بارزانی چیایەکە مێژوو سەلماندویەتی ھیچ رەشەبایەک نایلەرزێنێ و رووداوەکانی رابردوو شاھیدن کە بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ."
AM:10:57:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت