سێ كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرا
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به سێ موشه‌كی كاتیۆشا كرایه ئامانج و زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، سێ موشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه كه دوان له موشه‌كه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و سێیه‌م موشه‌كیش داویه‌تی به‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی جیهاد.
خانه‌ی ئه‌منیی راگه‌یاندنی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه موشه‌كه‌كان زیانی ماددیان هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه، له بازاڕی كۆنه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له ناوچه‌ی باب شه‌رقی له به‌غدای پایته‌خت، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی رویاندا و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س كوژران و زیاتر له 10ی دیكه‌ش برینداربون.
AM:10:45:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت