بایدن پلانی ئابوری کابینەکەی دەخاتەڕو

‌جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرێک لەخێزان و کۆمپانیاکان روبەڕوی قەیرانی دارایی بوونەتەوە و حکومەت وەک پێویست هاوکاریان نەبووە، بۆیە کابینەکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئەمریکا و کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری پلانی خۆی رەوانەی کۆنگرێس دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوتارێکدا رایگەیاند، پلانێکی گشتگیر ئامادە دەکەن و لەهەندێک لەویلایەتەکان ژمارەی ئەو کەسانەی پێگەیشتوون و کاریان نیە رێژەیەکی بەرزە بۆیە ئەو حاڵەتانە لەپلانی ئابوریدا جێگەی دەکەنەوە، هەروەها هاوکاری ئەو کەسانە دەبن کە کێشەی نەبوونی خۆراک و چارەسەری پێویستیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کابینەی نوێی ئەمریکا بەهاوکاری کۆنگرێس و حاکمی ویلایەتە کاردەکات بۆ ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیر بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ئابورییە بنەڕەتییەکان و دەستبارکردنی کۆمپانیاکان و پاراستنیان لەمایەپوچ بوون.

دوێنێش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوتارێکدا پلانی 100 رۆژی تەندروستی کابینەکەی راگەیاند و باسی لەوەکرد، ئیدارەی نوێ تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنای پێکهێناوە و لەهەنگاوی یەکەمدا ئامانجیان ئەوەیە رێژەی توشبوونی هاوڵاتیان بەپەتاکە کەمبکەنەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاری پابەندکردنی هاوڵاتیانیان بەبەستی دەمامک دەرکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی دیکە لەرێکارەکان پەیوەستن بەهاتنی هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بەجۆرێک پێویستە پشکنین و کەرەنتینەکردن بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە دێنە ناو ئەمریکا، ئامانج لەو هەنگاوانەش پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و دڵنیایی دەدەن لەوەی بەسەر کۆرۆنادا زاڵ دەبن.


PM:11:17:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت