تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بەکۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 85 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراون، هەروەها 954 توشبوو چاکبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 3 هەزار و 699 پشکنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگاکانی هەرێم ئەنجام دراون، لەو ژمارەیەش 85 توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 954 توشبوو چاکبوونەتەوە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە بەم جۆرە بووە؛ توشبوویەک لەسلێمانی و توشبوویەکی دیکەش لەدهۆک گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لەهەرێمی کوردستان 105 هەزار و 501 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 91 هەزار و 581 کەس چاکبوونەتەوە و 3 هەزار و 454 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:48:22/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 4928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت