فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکەن و قوربانی لێکەوتوەتەوە
دیمەنێکی بۆردومان لەئامیدی وێنە-ئەرشیف
وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی (گری) سەر بە ناحیەی چەمانکێیان لە قەزای ئامێدی بۆدومانکرد و بەوھۆیەوە چوار کەس برینداربوون و زیانی مادیش بەر گوندەکە کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی چەمانکی کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی گری لە ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدیان بە سەختی بۆردومانکرد.
ئاماژە بەوەشکرد:" لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەرگا و پەنجەرەی خانوی ھاوڵاتیانی گوندی گری بەتەواوی شکاون، هەروەها چوار کەسیش بە سوکی برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکیش زیانی زۆری مادی پێگەیشتووە".
بەپاساوی ھەبوونی بارەگای گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا دوو جار سنوری قەزای ئامێدیان بۆردومانکردوە.
PM:04:30:22/01/2021
ئهم بابهته 2408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت