كاوه محه‌مه‌د بۆ وێستگه‌نیوز: هه‌ڵمه‌تێكی موخه‌باراتی دژ به هاوپه‌یمانێتی هیوا ده‌كرێت
وێنه‌یه‌كی خێزانی په‌رله‌مانتار كاوه محه‌مه‌د كه له‌شاری سلێمانی گیراوه
وێستگه نیوز-
كاوه محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق له هاوپه‌یمانی تازه دروستكراوی "هیوا" هه‌واڵێكی سایتی المستقله‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردبێت له‌ئه‌مه‌ریكا، سه‌باره‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌كه‌شی رونیكرده‌وه كه به‌ته‌نها بۆ خوێندن له‌ئه‌مه‌ریكان و داوای په‌نابه‌رێتیان نه‌كردووه.
سایتی المستقله له‌ژێر ناوی یه‌كه‌م په‌رله‌مانتاری عێراق داوای په‌نابه‌رێتی بۆ خێزانه‌كه‌ی كردَ، هه‌واڵێكی ڕه‌خنه ئامێزی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ڕه‌خنه له‌كاوه محه‌مه‌دی په‌رله‌مانتاری كورد ده‌گرێت به‌وه‌ی گوایه خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
سایته‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ناوی سارا عیماد به‌یاتییه‌وه بڵاوكردۆته‌وه. وێستگه نیوز به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و ناوه كرد ناوی خوازراوه‌و سایته‌كه به‌كاریهێناوه، چونكه له گه‌ڕانی گۆگڵدا ته‌نها یه‌ك سارا عیماد به‌یاتی هه‌یه له‌عێراقدا وه‌ك كه‌سی دیر و ده‌ركه‌وتوو ئه‌ویش له‌كاری جوانكاریدا كار ده‌كات.
هه‌واڵه‌كه ڕه‌خنه‌ی توندی دژی‌كاوه محه‌مه‌د له‌خۆگرتووه به‌وه‌ی بۆ مووچه‌و ئیمتیازات بووه به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌شڵێت له‌وه‌ش كاره‌سات تر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا داوای په‌نابه‌رێتیان له‌ئه‌مه‌ریكا كردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه وێنه‌یه‌كی كاوه محه‌مه‌د و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كاوه محمه‌د ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و وێنه‌یه ئه‌مه‌ریكا بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شاری سلێمانییه.
كاوه محه‌مه‌د تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌سه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه لەچوارچێوەی هەڵمەتی هەندێ دەزگا موخابەراتیە حزبیەکانی هەرێمە دژ بە پەرلەمانتارانی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)..
"هه‌روه‌ها وتی لەداڕشتنی هەواڵەکەش دا دیارە کە زۆر ناپرۆیشناڵانە و بە نەفەسێکی پڕ لەپەلاماری شەخسی داڕێژراوە"..
سه‌باره‌ت به‌وێنه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند " چەند ساڵێک پێش ئێستا لەسلێمانی گیراوە نەک ئەمریکا وەک هەواڵەکە باسی دەکات.".
وتیشی " تا ئێستا ئەمریکام هەر نەبینیوە و لەکوردستان دەژیم و بەردەوامم لەراپەڕاندنی ئەرکە پەرلەمانیەکەم و وەک بەرپرسانی پشت ئەو هەڵمەتە ناشیرینەش، نە رەگەزنامە و نە ئیقامەی وڵاتێکی ترم هەیە".
هه‌روه‌ها وتی "مناڵەکانیشم بۆ خوێندن چوونەتە ئەمریکا و وەک هەر هاووڵاتیەکی تر بەپاسپۆرتی ئاسایی عیراقی نەک دیپلۆماسی چوونەتە ئەوێ"..
PM:02:39:22/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 36736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت