دوایین ئاماری دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی به‌غدا بۆ 100 كه‌س كوژراو و بریندار زیادی كرد
دیمەنێکی دوای تەقینەوەکان
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێك راپۆرتی رۆژنامه‌وانی له‌ناو میدیاكانی عیراقه‌وه ده‌ڵێن كه له دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و برینداربوون.
له نوێترین لێدوانی فه‌رمیدا له‌سه‌ر دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا ده‌ڵێن كه 13 كوژراو و 19 بریندار هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له میدیا ناوخۆییه‌كانی عیراق ئاشكرایانكردوه كه 28 كه‌س له دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌دا كوژراون و 73ی دیكه‌ش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی سه‌ربازیی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاندوه كه دوو خۆكوژه‌كه له‌دوای ئه‌وه خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنیان كه‌وتون.
یه‌حیا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كان، هاتوچۆ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز قه‌ده‌غه كراوه و ته‌نها رێگه به‌وانه دراوه بێنه ناوچه‌كه‌وه كه مۆڵه‌تیان پێ بووه.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، روویاندا.
PM:12:51:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت