کچەکەی قاسم سولەیمانی بۆ ترەمپ: تۆ تێکشکای، تۆ دۆڕایت
زەینەب و ترەمپ
وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
کچەكهی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی ترەمپ کرد و رایگەیاند، ترەمپ تۆ تێكشكای، تۆ دۆڕای.
لە جریوهیهكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر، زینهب سولهیمانی، كچی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ترهمپی نوسیوه:"بەڕێز ترەمپ، تۆ باوکمت کوشت، ئەو فەرماندەیەی شەڕی دژی تیرۆریستان و داعش و قاعیدەی دەکرد. ئەم کارەت تەنها بۆ ئەوە کرد تا پێت بڵێن تۆ پاڵەوانی".
زهینهب به ترهمپ دهڵێت: "بەڵام تۆ تێكشکایت و دۆڕای، سەرەرای ئەوەی وەک پاڵەوان دەرنەکەوتی، بهڵكو دهبێت له ترسی دوژمنهكانت ژیان بهسهر بهریت".
ناوهێنانی ترەمپ بە "تیرۆریستەکەی ئەمریکا" و هێرشهكهی کچەکەی سولەیمانی بۆ سهر سهرۆكی پێشووی ئهمریكا، لە پاش ئەوە دێت دوێنی چوارشەممە بە فەرمی جۆ بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و كۆتایی به دەسەڵاتی ترەمپ هێنا.
رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەل ئەبومەهدی موهەندیسی، فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا لە لەیەن فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە کرانە ئامانج و کوژران، لە پاشان ئەمریکا و خودی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکات بەرپرسیاریەتی رووداوەکەی هەڵگرت و لەوکاتەوە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا روویان لە زیاد بوون کردووە.
PM:12:28:21/01/2021
ئهم بابهته 9412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت