سیته‌ك.. كچ و كوڕێك غازی زۆپا لێی دان و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

لە یەکێک لە ماڵەکانی ناوچەی سیتەک لە شاری سلێمانی، کچ و کوڕێک غاز لێی داون و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە و کچەکەش بێهۆشە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری 122 بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کوڕەکە تەمەنی 27 ساڵە و گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانیانەوە کچەکە بۆ بەشی فریاگوزاری خێرا گواستراوەتەوە و بێهۆشە.

وتیشی: لە ئێستادا تەرمی کوڕەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردووە.

هەر لەم مانگەدا لە ناوچەی مێرگەپانی شاری سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە باوک و کچێک گیان لەدەستدا.


PM:10:45:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 12156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت