له‌دوای سوێندخواردنه‌كه‌ی بایدن، چین سزای به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی چین سزای به‌سه‌ر 28 كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌مریكادا سه‌پاند كه یه‌كێكیان مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی پێشووی دۆناڵد تره‌مپه.
حكومه‌تی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا چه‌ند سیاسه‌تمه‌تدارێكی دژبه چین له ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپه‌رستانه‌ی خۆیان و به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی چین و ئه‌مریكاه‌وه پیلانیان دژی په‌ككین گێڕاوه.
راشیگه‌یاندوه كه به‌وهۆیه‌وه چین بڕیاریداوه سزا به‌سه‌ر 28 كه‌سایه‌تیی ئه‌مریكادا بسه‌پێنێت كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار سه‌روه‌ریی چینیان پێشێل كردوه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ.
چین سزاشی به‌سه‌ر جۆن بۆڵتۆن و ستیڤن بانون-دا سه‌پاندووه كه هه‌ردووكیان له گه‌وره راوێژكارانی دۆناڵد تره‌مپ بوون و ده‌ڵێت كه ئه‌و كه‌سانه‌و خانه‌واده‌كانیان بۆیان نییه بێنه خاكی چین و قه‌ده‌غه‌شه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه.
PM:09:02:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت