ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: به‌غدا ئاماده‌یه دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ربگرێت به هه‌موو تێچونه‌كانییه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كورستان له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت كه به‌غدا ئاماده‌یه دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ربگرێت به هه‌موو تێچونه‌كانییه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم بە رادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیلیش رازی بێت، ئه‌وا قازانج سه‌ری مایه ده‌خوات.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕیس كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكردوه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه فه‌رعییه‌كانی سه‌ربه لیژنه‌كه‌یان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسی کۆمپانیای سۆمۆ و کادرە پێشکەوتوەکانی وەزارەت كۆبونه‌ته‌وه و بابەتی نەوتی هەرێمی كوردستانیشیەکێک بوو لە تەوەرەگرنگەکانی کۆبونەوەکەکە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردی به‌غدا ئاشكرایكرد له كۆبونه‌وه‌كه باس له‌وه كراوه كه "به‌غدا ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچونەکانیەوە" و ئەگەر هەرێمیش به‌وه قایل نییه، ئەوا به‌غدا به‌وه قایله داهاتی 250 هه‌زار بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت .
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت كه ڕەنگە بوترێت خاڵی دووەم بۆ هەرێم زۆر ئاسانە، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی حاجی رشید رونیكردوه‌ته‌وه كه خاڵی دووه‌م ئەم گرفتانەی تێدایە :
1- هه‌رێم ئەگەر بەرمیلێک نەوت بدات بە 50 دۆلار ئه‌وا 55% دەڕوات بۆ تێچووی و قازانجی کۆمپانیاکان، واتە هەرێم لەوبڕە تەنها 22 دۆلار‌و نیوی بۆ دەمێنێتەوە و 27 دۆلار و نیوه‌ی بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات .
2- بەدڵنیاییەوە نەوتی هەرێم کەمتر لەنەوتی عیراق دەفرۆشرێت بە 11 دۆلار واتە هەرێم دەبێت ئەو 11 دۆلارەش قەرەبوو بکاتەوە جگە لەپشکی کۆمپانیاکان بۆیە ئەم خاڵە جێبەجێکردنی زۆر قورسە .
3- هەرێم لەبەرمیلێک ئەگەر 22 دۆلار‌و نیوی دەست بکەوێت ئەوا دەبێت خۆی 27 دۆلار و نیوی بخاتە سەر بەئیزافەی ئەو 11 دۆلاری کە بەکەتر فرۆشتویه‌تی و ده‌ڵێت "وادیارە قازانج سەری مایە دەخوات".
PM:08:29:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت