کۆمپانیای بەرێز بەم نزیکانە زۆنی کۆتایی هەیکەلى خانووهكانى گۆران سیتی ڕادەستی بەشداربووانی دەکات.
وێستگه نیوز-
گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز رایدهگهیهنێت، بەهۆی قەیرانی دارایی و وەستانی پارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، وەستانی پارەی سندوقی نیشتەجێبوون کاری زۆنی سێى پرۆژەکە دواکەوتووە.
بە پێی ڕاگەیانراوێکی گروپی کۆمپانیاکانی بەرێز، بەشداربووانی ئەو پرۆژەیە تەنها سێ ملیۆن دیناریان داوەتە کۆمپانیا، بڕى ماوهى پارەکە پەیوەستە بە بانکی نیشتەجێبوون، لەسەركاتى سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی وەستاوە، خزمەتگوزاری ناو پرۆژەکەش 50%ی لەسەر حکومەتە، ئەمهش بەهۆی نەبوونی بودجه کارەکانی راگیراون، ئەمانەش هەموویان هۆکار بوون بۆ تەواو نەبوونی کارەکانی ئەو زۆنەی پرۆژەکە، لە ئێستادا دوو زۆنی بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانییەوە تەواوبووە، کارەکانی ئەم زۆنەش لەکۆتایدایە.
کۆمپانیای بەرێز، ئەوەشی خستۆتەڕوو، شوێنی پرۆژەکە نەگۆڕدراوە، هەمان ئەو جێگەیەیە کە مۆڵەتی دروستکردنی یەکەکانی لەسەر دراوە، دیارترین شوێنی پرۆژەکەشە.
ههربەپێی ڕاگەیەنراوەکە، زۆنی کۆتایی هەیکەله خانووهكانى پرۆژەی گۆران سیتی قیستەکانیان لە (10بۆ20) ساڵ درێژکراوەتەوە، بەم نزیکانە هەیکەلی خانووەکان رادەستی بەشداربووان دەکرێت.
بەشداربووانی پڕۆژەیهكی كۆمپانیای بهڕێز بەهۆی تەواو نەکردنی خانووەکانیان سكاڵایان تۆماركردبوو.
PM:03:11:20/01/2021
ئهم بابهته 2456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت