حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەدات


وێستگە نیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لەمەودوا 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات و وەزارەتی داراییش بەپێی داهات رێژەی لێبڕین دیاری دەكات.

سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمەودوا 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش دەكرێت و وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە سەرپشك دەبێت لە دیاریكردنی رێژەی لێبڕینەكەی.

حكومەتی هەرێم لەئێستادا بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بەداهاتی نەوت و ناوخۆ دەبەستێت، ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق چەند جارێك 320 ملیار دیناری دەنارد بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام لەمانگی 11ی ساڵی رابردووەوە هیچ بڕە پارەیەكی نەناردووە، رۆژی یەكشەممەش حكومەتی هەرێم بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 24ی ئەم مانگە مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو دابەش بكات.




PM:08:21:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 27528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت