شارەزوور، هەڵمەتی ڕێكخستنی ناوبازاڕ و لابردنی زیادەڕۆیی دەستی پێكرد


وێستگە نیوز- كامەران كەریم

سەرۆكی  شارەوانی قەزای شارەزوور رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەقەزای شارەزوور هەڵمەتێكیان دەست پێكردووە بەمەبەستی نەهێشنی زیادەڕۆیی و هەر هاوڵاتیەك پابەند نەبێت مەمەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆكی شارەوانی قەزای شارەزوور بەوێستگەنیوزی  راگەیاند، ئەمڕۆ هەڵمەتێكیان ئەنجامدا كە خۆی لەڕێكخستنی عارەبانەو شۆستە و دوكان و كەپری ناوبازاڕ دەگرێتەوە، مەبەستیشیان ئەوەیە ناوبازاڕ و شۆستەكان ڕێكبخرێت و هاوڵاتیان بتوانن بێ كێشە هاتوچۆ لەسەر شۆستەكان بكەن. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان یاسای زیادەڕۆییان هەیە بەگوێرەی ئەو یاسایە هەموو جۆرە ئیجرائاتێكی داناوە بۆ ئەو كەسانەی سەرپێچی دەكەن سەرەتا غەرامەیە ( پێبژاردن) دواتر بەندكردنی  تێدەكەوێت. 


PM:05:47:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو