مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری به‌رگری توركیا كۆبوونه‌وه‌

‌يدیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبووەوە، لە راگەیه‌ندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکە جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کراوەتەوە.

 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "بارودۆخی عیراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە".
 
هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیه‌ندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: لە کۆبوونەوەکە جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
 
ئێوارەی دووشەممە 18ی كانوونی دووه‌می 2021، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و چەند بەرپرسێکی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
بەپێی ئەجێندای سەردانەکە رۆژی سێشەممە خلوسی ئاکار، وەزیریی بەرگریی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەدا کۆدەبێتەوە.
 
بە گشتی دۆخی ئەمنیی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی پرسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تەوەرێکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبێت.
 
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبووەوە.
 
دەقی راگەیه‌ندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە . بەتایبەتی  بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.
 
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.



PM:05:03:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو