نزار مهحمود: دهستلهكار كێشانهوهی عەدنان عوسمان كتوپڕ بوو
نزار مەحمود، بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان
وێستگە نیوز ـ کامەران کەریم
نزار مهحمود، بەرپرسی مەکۆی ههڵهبجهی بزووتنهوهی گۆڕان رایگهیاند، عهدنان عوسمان، پَشتر هیچ كێشهیهكی نهبووه تا بهو هۆیهوه دهست لهكار بكێشێتهوه.
نزار مەحمود، بەرپرسی مەکۆی هەڵەبجە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "عەدنان عوسمان وەک هەڵسوڕاوێک و هەموو کەسێک لەناو ئەو بزووتنەوەیە کاردەکات مافی دەست لەکارکێشانەوەی هەیە لە جڤاتی نیشتیمانی، پێشتر داوای دەستلەکار کێشانەوەکەیم نەبینیوە کە بهێنرێتە جڤات یان کێشەیەکی هەبووبێت".
راشیگەیاند: "داوای دەست لەکار کێشانەوەکەی شتێکی کتوپڕبوو، ئەگینا پێش وەختەیەکی نەبووە بیهێنێتە جڤاتی نیشتیمانی بزانرێت پەسەند دەکرێت یان پەسەند نهکرێت".
روونیشیکردەوە: "دەبێت هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە، چونكه لە کۆبونەوەی پێرێی خانەی راپەڕاندن هیچ بابەتێکی لەگەڵ خانە باس نەکردووە باسی دەست لەکارکێشانەوەی نەکردووە، دوای کۆبونەوەکە هیچ نەبووە، شەوەکەی دەست لەکارکێشانەوەی راگەیاند".
PM:04:39:19/01/2021
ئهم بابهته 1380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت