پەرلەمانتارێكی عێراق مەرجێك بۆ دەنگدانی بەپشكی هه‌رێم ئاشكرا دەكات


وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تى یاسا لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمەرجێك دەنگ بەپشكی كورد لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ دەدات كە هه‌رێم هه‌موو ئه‌ونه‌وته‌ى به‌رهه‌مى دێنێت رۆژانه‌ راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات نه‌ك ته‌نها 250 هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات.

كاتع ره‌كابى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌ نورى مالیكى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، یەكێكە له‌ ئه‌ندامى ئه‌و فراكسیۆنه‌ى كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ى هه‌میشه‌ لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا دژی حكومەتی هەرێم پەڕاوی گەندەڵیان خستۆتەڕوو، ره‌كابى لەچاوپێكەوتنێكی وێستگە نیوزدا رایدەگەیەنێت، ده‌نگ به‌ پشكى هه‌رێم ناده‌م ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌نها 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌رت راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵى بكات، له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى2021، پشكى شێر بۆ هه‌رێم دانراوه‌.

وێستگە نیوز: بۆچی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە عەرەبییەكان رەزامەند نین لەسەر پشكی هەرێم له‌ كاتێكدا له‌ 95% ى پشكى هه‌رێم بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌؟

كاتع ره‌كابى: خه‌ڵكى كوردستان خوشك و براى ئێمه‌ن، حه‌ز ده‌كه‌ین خه‌ڵكى هه‌رێم له‌و بارودۆخه‌ى ئێستا كه‌ تێیدا ده‌ژین خۆشتر بژین، ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ بودجه‌ى هه‌رێمه‌ نه‌ك عیراق، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌ ئۆپۆزسیۆن هیچ جاوازى ناكات له‌ نێوان پارێزگاكانى عیراق و هه‌رێمدا.

ئەو مافەش نەدراوە بە حكومەتی فیدراڵی لەلایەن هەرێمەوە كە داهاتی نەوت و دەروازە سنورییەكان بزانێت، جگە لەوەش هەرێم تەنها داوای موچەی فەرمانبەرانی ناكات بەڵكو دەیەوێت حكومەتی ناوەند ئەو قەرزانەشی بداتەوە كە كردوویەتی، لەكاتێكدا نازانرێت ئەو قەرزە چۆن كراوە و لەكوێ كراوە بڕی چەندە كە ئەمە پێچەوانەی دەستورە لەم لایەنەوە كێشەی زۆرە هەرێم.

‌ئێمه‌ هیچ ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كمان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم چه‌ند به‌ده‌ست دێنێت، ره‌تكردنه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ یه‌كسانییه‌ك له‌ بابه‌تى پرۆژه‌ یاسا نه‌بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پاڵپشتى ئه‌وه‌ین خه‌ڵكى هه‌رێم مافى خۆیان وه‌ربگرن و خه‌ڵك رازیبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌، هه‌روه‌ها موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى بگات به‌ده‌ستیان.

وێستگه‌ نیوز:هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتار ده‌ڵێن ئه‌و پشكه‌ مافى هه‌رێم نیه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ى هه‌رێم كه‌ ساڵانى رابردوو كردویانن له‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌ ره‌زامه‌ند نین له‌سه‌رى ؟

كاتع ره‌كابى: هیچ دابه‌شكردنێكى راستى  و یه‌كسان له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌دا نیه‌، چیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بۆ دانیشتوانى باشورو ناوه‌راستى عیراقى تێدا نیه‌ وه‌ك ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ى‌ بۆ دانیشتوانى خه‌ڵكى هه‌رێم كه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دایه‌، دابه‌شكردنى یه‌كسانى نیه‌ .

ئێمه‌ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم ره‌تمان نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت پێویسته‌ هه‌موو پارێزگاكانى عیراق به‌ یه‌كسانى پشكى هه‌بێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێت، له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمه‌ پابه‌ند بێت به‌وه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا.

حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ند بووه‌ له‌سه‌ر راده‌ستكردنى به‌شێكى كه‌مى نه‌وت كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیله‌،‌ ئایا هه‌رێم ره‌زامه‌ند ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌( به‌ سره‌، ناسریه‌،   عماره)‌ به‌شێك له‌ نه‌وته‌كه‌یان راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى راده‌ستى حكومه‌ت نه‌كه‌ن،‌ وه‌ك چۆن  ئه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌یه‌وێت بیكات.

جیاوازى چیه‌ له‌ نێۆان هه‌رێم و پارێزگاكانى دیكه‌ى عیراق؟ هه‌موومان عیراقین، ئێمه‌ به‌دواى دابه‌شبونى یه‌كساندا ده‌گه‌ڕێین، ئێمه‌ حكومه‌تى مه‌ركه‌زى تاوانبار ده‌كه‌ین، به‌دانانى ئه‌م  پرۆژه‌ یاسایه‌، كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك و یه‌كسانییه‌كى تێدا نیه،‌ له‌ كاتێكدا به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى ناوه‌راست و باشورى عیراقى تێدا نیه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى تێدایه‌.

وێستگه‌ نیوز: هه‌رێم له‌ چوار پارێزگا پێك دێت جیاوازتره‌ له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ى عیراق؟ 

كاتع ره‌كابى: ئێمه‌ ئازار ده‌كێشین كه‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخى دارایى خراپ بێت، به‌ڵكو دڵ خۆش ده‌بین به‌وه‌ى گه‌لى عیراق خۆش بژى، ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ كه‌ چه‌ند پارێزگاى هه‌یه‌ هه‌رێم، له‌ كاتێك پشك دابه‌ش ده‌كرێت.

دانیشتوانى هه‌رێم نیوه‌ى دانیشتوانى پارێزگاى به‌سره‌یه‌، ته‌نها ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى به‌سره ‌و ناسریه‌ ئه‌وه‌نده‌ى هه‌رێمه‌، ئێمه‌ خه‌ڵكى كوردستان جیاوازتر سه‌یر ناكه‌ین له‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق، خه‌ڵكى هه‌رێم عیراقین و هه‌مو مافێكیان هه‌یه‌ له‌ عیراق، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ڵێین "ده‌بێت موچه‌ به‌سه‌ر هه‌موو عیراقدا به‌ شێوه‌یه‌كى یه‌كسان دابه‌ش بكرێت".

وێستگه‌ نیوز: له‌گه‌ڵ دابه‌شبونى عیراقى كه‌ هه‌رێم وه‌ك وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ بێت؟

كاتع ره‌كابى: نه‌خیر له‌گه‌ڵ دابه‌شبونى هه‌رێم نیم، هه‌رێم به‌شێكه‌ له‌ عیراق ئێمه‌ ده‌ڵێین له‌ ده‌ستورى عیراقیدا هه‌موو شتێك له‌ عیراق پێویسته‌ به‌ یه‌كسانى دابه‌شبكرێت.

وێستگه‌ نیوز: ئه‌گه‌ر هه‌رێم 250 راده‌ست بكات، ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ و پشكى هه‌رێم؟
 
كاتع ره‌كابى: جیاوازى نیه‌ بۆچى هه‌رێم نیوه‌ى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، له‌ كاتێكدا زیاتر له‌و بڕه‌ به‌رهه‌م بهنێت رۆژانه،‌ پێویسته‌ هه‌رێم هه‌موو داهات راده‌ستى به‌غدا بكات تا هه‌رێم هه‌موو پشكى خۆى به‌ته‌واوه‌تى وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌موو داهاتى خۆى راده‌ستى حكومه‌تى فیدراڵى بكات، ده‌نگ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ و پشكى هه‌رێم، به‌ڵام  ئه‌گه‌ر نیوه‌ى داهات  راده‌ست بكات ده‌نگ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم ناده‌ین .


PM:04:30:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو