ڕێزان شێخ دلێر: پارتی وەک حیزب ڕازی نیە نەوت و داهاتەکەی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ بنێرن
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویست بووە لەسەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێم بەگوێرەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ عێراق نەوت رادەستی حکومەتی فیدڕاڵ بکات و بەداخەوە باوەڕیانوایە تائێستاش پارتی وەک حیزب ڕازی نیە نەوت و داهاتەکەی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ بنێرن، بۆیە داوا لەتیمی یەکێتی لەحکومەتی هەرێم دەکات هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئێمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانیین و ده‌نگی خه‌ڵكین له‌واقیعدا بڕوا ناكه‌م هیچ حیزبێكی سیاسی ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌تیش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بێت كه‌به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بچه‌وسێته‌وه و بێ مووچه بێت، ئێمه داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌وه‌ی كه‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێمه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه یه‌كه‌م ئاراسته‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته پێشتر به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوەته به‌غداد و دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كردووه و ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی جێگیر كردووه كه بڕگه‌ی 10 و 11 یه له‌ناو بودجه‌ی عێراقدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "ئیلتیزام" بكات به‌وه‌ی كه‌خۆی داوای كردووه".
پەیوەست بە داواکاری یەکێتیش لەتیمی حزبەکەیان لەحکومەت ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حکومه‌ت بێت له‌حیزبی ئێمه و ده‌بێت گوێ له‌داواكاریه‌كانمان بگرێت، واته وه‌كو ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌ناو حكومه‌تدان دەبێت گرنگی بده‌ن به‌م بابه‌ته و ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆیان هاتوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا ڕێككه‌وتن ئه‌ویشی ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه نیوه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داهاته فیدڕاڵیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه."
ئەوەشی خستوەتەڕو، "له‌ناو بوددجه‌دا ده‌ڵێت هه‌موو داهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه له‌بودجه‌ی 2019 دا 12.68% دانراوه به‌ڵام به‌پێی وه‌زاره‌تی پلاندانان كه‌ئێستا ده‌ڵێت 13% و چه‌ند پۆینتێكه كه‌ده‌بێت ئه‌و بڕی بودجه‌یه زیادبكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان."
ڕێزان شێخ دلێر دەربارەی هۆکاری واژۆنەکردنی ڕێککەوتننامەی هەرێم و بەغداد دەڵێت " پێویستی ده‌كرد ئه‌وان (حکومەتی هەرێم) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه ئه‌و بڕه نەوتەی كه‌دیاریكراوه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه هەرچه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش بیانناردایه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست بكات كه به‌جددی ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتن بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی كه‌دیاری ده‌كرێت بدرێته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه‌یه، ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه‌ی مووچه خۆران و به‌شی وه‌به‌رهێنان و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی تر ناكات له‌به‌رئه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌و بودجه‌یه بێته ئێره هه‌تاوه‌كو بتوانرێت هه‌رێمی كوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه ئابورییه ڕزگاری ببێت. "
لەوەڵامی ئەوەی کەبەردەوام حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕادەستکردنی نەوت، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەڵێت " نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا به‌كردار ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌ممان بۆ كردووه و گفتوگۆكان كراوه ده‌شزانیین كه‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه هه‌یه زۆربه‌ی زۆری كوتله شیعیه‌كان كه‌ده‌ڵێن ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ند نیین به 250 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 430- بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و ده‌یفرۆشێت ئه‌مه به‌پێی دۆكیومێنتی خۆیان هه‌یانه كه ئه‌م بڕه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌تا له‌ناو بودجه‌دا ئه‌و 250 هه‌زاره زیاد بكرێت بۆ ئه‌و بڕه كه‌ئه‌مه‌ش زۆر قورسه. "
ڕێزان شێخ دلێر پەیوەست بەو هەنگاوانەی کە حکومەتی هەرێم هەنگاوی بۆ نەناون باسی لەوەکردوە، " ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهاتایه دانشتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكردایایه جارێكی تر بۆ دڵنیایی بوونه‌وه هه‌تا دانیشتنی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكردایه هه‌روه‌ها حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌ناو حكومه‌تدا به‌یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و حیزبه‌كانی تریش كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندان ڕاسته ڕه‌نگه به‌شدارنه‌بن له‌ناو حكومه‌تدا دواجار هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا هاتوون ئه‌وانیشی گرتوەته‌وه ده‌بوو ئه‌وانیش بهاتنانه‌یه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبه شیعه‌كان و حیزبه سونه‌كان دانیشتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگەنە ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌بووه. "
لەبارەی بەبڕیاردەری سەرەکیش لەحکومەتی هەرێم و پرسیارکردنی لەسەرۆکی تیمی یەکێتی ڕێزان شێخ دلێر وتی "ئه‌مه بابه‌تێك نییه هه‌تا وه‌كو خۆم لێی بپرسم به‌شه‌خسی، ڕه‌نگه من وه‌كو كه‌سی خۆم لێشی بپرسم بڵێت به‌ڵێ ئاماده‌ین به‌ڵام له‌كۆتایدا ئێمه ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌ناو حكومه‌تدا سه‌رۆكی حكومه‌ته و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ده‌زانیین كه سه‌رۆكی حكومه‌ته ڕاسته جێگر ڕۆیشتووه له‌ئێستادا ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌یین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وەش باش بزانیین كه‌له‌كۆتاییدا ئه‌م حكومه‌ته به قسه‌كردن هه‌موو بابه‌تێك ده‌ڵێن كه "ئیلتزام " ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌كردار بیانكردایه هه‌تا ئێستا ئێمه ئه‌م كرداره‌مان لێ نه‌بینیوون. "
ئاماژەی بەوەشکرد" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تاوه‌كو ئێستا ڕاستگۆییه‌ك نییه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا كه پێشتر له‌ساڵی 2014 وه كاتێك كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه ئێمه ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان ده‌بێت ئیتر ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ئه‌م داهاتانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ڵكو خۆمان ده‌توانیین ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ین، ئه‌مه بوو هه‌رێمی كوردستان وتی من ئابوری سه‌ربه‌خۆم هه‌یه و ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه بوو 2015 و 2016 ئێمه ده‌نگمان داوه له‌سه‌ر موازه‌نه 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ش هه‌م حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌یانتوانیووه ئیلتزام بكه‌ن."
ڕێزان شێخ دلێر لەوتووێژەکەی دەنگی ئەمریکادا باسی لەوەشکرد، "به‌داخه‌وه كه ئەمە ده‌ڵێم ڕه‌نگه وه‌كو حیزبێك، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندنه‌بن له‌وه‌ی كه نه‌وتی هەرێم و داهاتی ئه‌م نه‌وته بنێرن بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ یاخود ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن كه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه ئه‌و نه‌وته بڕوات، مه‌ترسیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، ڕاسته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه جێبه‌جێ بكرێت به 250 هه‌زار به‌رمیل به‌ڕۆژانه و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكات ده‌توانیین بڵێن بارودۆخی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌بینیین هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بارودۆخی خراپه، ڕه‌نگه له‌ساڵێكدا چوار مانگ یان پێنج مانگ مووچه هه‌بێت، ئه‌مه چاره‌نوسه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2021 ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چه‌ند مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی دابین بكات چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌بووه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تابڵێین بارودۆخی هه‌رێم باش ده‌بێت. "
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ده‌بینین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گەندەڵی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ئێمه هیچمان نه‌بینیووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داهاتی خاڵه سنورییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت، ده‌بینین هه‌تا ئێستا باسیان له‌وه‌نه‌كردووه كه بڵێن ئه‌م مانگه بۆنموونه له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی‌دا كاتێك كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕۆیشت سه‌ردانی خاڵه سنورییه‌كانی كرد له‌به‌سڕه و له‌دوای ئه‌وه گۆڕانكاری كرد و له‌دوای ئه‌وه چه‌ند داهاتێكی زۆرتر گه‌ڕایه‌وه بۆ حكومه‌ت به‌ڵام ئێمه ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان نه‌مان بینیووه، نه‌مان بینیووه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌كاندا گرتووه بڵێن ئێمه له‌دوای ئه‌مه خستمانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه و حیزب وازی هێنا له‌خاڵه‌سنورییه‌كان كه‌واته ئه‌مه واده‌كات كه‌من بڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕگه‌یه جێبه‌جێ نه‌كات و نه‌وت نه‌نێرێت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه واته ئه‌گه‌ر بودجه نه‌یه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت".
دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمانی عیراق ئاڵا تاڵەبانی وتی" دوای ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی كرد جارێكی تر ئاڵاخان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆته‌وه به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، دواتریش هه‌ر ئه‌و كورسیه‌ی كه‌به‌ده‌ستی هێنابوو هێناویه‌تییه‌وه بۆناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، واتە پێشتر وەک فراکسیۆنی یەکێتی 18 كورسی بووین ئێستا 19 كورسین، واته ئه‌مه زۆر ئاساییه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌رۆكی كوتله هه‌ڵبژێردراوه، دكتۆره جوان خۆیشی ماوه‌ی دوو ساڵ بوو سه‌رۆكی فراكسیۆن بوو، دوای دكتۆره جوان وابزانم ئه‌م بابه‌ته ئاسایی بوو كه‌كاك هه‌رێم ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆن ، دواتر به‌ڕێكه‌وتنی خۆیان وه‌كو سه‌ركردایه‌تی و هاوسه‌رۆكه‌كان ئاڵاخان كرایه سه‌رۆكی فراكسیۆن به‌حكومی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌زموونی زیاتری هه‌یه له‌به‌غداد ده‌توانێت له‌م بارودۆخه قورسه‌ی كه‌بودجه تێده‌په‌ڕێت ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیه‌كان تۆزێك باشتربێت بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەشکرد گۆڕینی سەرۆک فراکسیۆنەکەیان بەدەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان نەبووە، لەو ڕوەوە دەڵێت" نه‌خێر به‌ده‌نگدانی فراكسیۆن نه‌بوو به‌ڵام دكتۆره جوانیش له‌پێشووتردا ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌بوو هه‌تا بڵێی ژنێكی ئازا و به‌توانا و ژنێكی سیاسی و سه‌لار بووه له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامان داوایانكردوو و ووتویانه خۆیان چۆن هه‌ڵیده‌بژێرن بیكه‌ن به‌ڕێكه‌وتن ئاڵاخان هێنراوه‌ته‌وه، واته كێشه‌یه‌ك نییه هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان هه‌ر له‌نێوان خۆیان دوومانگ جارێك یه‌كێك ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیۆن، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هیچ گه‌وره نییه له‌پێشوتریشدا ئاڵا خان سه‌رۆكی فراكسیۆن بووه دواتر كاك ئارێز بۆته سه‌رۆكی فراكسیۆن."
AM:10:59:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت