ئەنجومەنی عەرەبی بۆ رێبوار تەها ماددەی 140 کۆتایی هاتووە


وێستگه‌ نیوز-
ئەنجومەنی عەرەبی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌ پارێزگاى كه‌ركوك وەڵامی قسەکانی رێبوار تەهایان دایەوە، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد بە بێ بەڵگە ئیدارەی کەرکووکت تۆمەتبار کردووە و ماددەی 140 کۆتایی هاتووە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى كانونى دووه‌مى 2021، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، " رێبوار تەها بەبێ بەڵگە ئیدارەی کەرکووکى تۆمەتبار کردووە، ماددەی 140کۆتایی هاتووە".

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئەنجومەنی عەرەبی ، رێبوار ته‌ها دەبێ داوای لێبوردن بکات،  سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێپیچینەوەى له‌گه‌ڵدا بکات.

دواى ئه‌وه‌ى رێبوار تەها،ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندبوو" پێویست ناکات هیچ بودجەیەک بۆکەرکووک دابین بکرێ، چونکە ئیدارەیەکی گەندەڵ و فاشلی هەیە"

قسەکانی رێبوار تەها توڕه‌یى لایەنە سیاسییە عەرەبییەکانی لێ کەوتەوە راکان جبوری، پارێزگارى به‌ وه‌كاله‌تى كه‌ركوك لە كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئەو قسانە رقی شەخسین، ئەگینا ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ یەکێتی هەیە، کاری هاوبەش دەکەین.


PM:01:45:18/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 3392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو