بەرپرسانی کۆشکی سپی: ترەمپ بە نیازە لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
بەپێی وتەی چەند بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، ترەمپ بە نیازە پێش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات و لە نێویشیاندا گومان دەکرێت ناوی خۆشی تیادابێت.


لە لێدوانێکی تایبەتی دوو سەرچاوەی کۆشکی سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی بی بی سی، کە ناویان ئاشکرا نەکراوە رایانگەیاندووە، ترەمپ هەوڵ دەدات پێش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی بە رۆژێک، بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 100 کەس دەربکات کە زۆرێک لەوان پێشتر تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، "گومانێک دروستبووە کە ترەمپ خۆی بریاری لێخۆشبوون بۆخۆی دەربکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نیە، بە بروای زۆرێک لە شارەزایان، راستە لایەنگرانی پشتگیری دەکەن بەڵام ئەگەر ترەمپ کارێکی لەو جۆرەش بکات، دادگا دەتوانێت بریارەکە هەڵبوەشێنێتەوە".

ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی کۆشکی سپیدا لیستی ئەو 100 ناوە ئامادەکراون و تەنها راگەیاندنی ماوە".

پێشتریش ترەمپ لە ساڵی 2020 بریاری لێبوردنی گشتی بۆ 26 کەس دەرکردووە، لە ناویاندا پۆل مانافۆرت، بەرپرسی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ بوو لە 2016، باوکی جەیرد کۆشنێری زاوا و راوێژکاری، هەروەها جۆرج پاپادۆپۆلۆس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەڵمەتەکانی لە 2016دا کە تۆمەتبارکرابوو بەشایەتیدانی (درۆ)، لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دەستتێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکان.


AM:11:54:18/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو