وەزارەتی کشتوکاڵ: هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێم تۆمارنەکراوە

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، دوایی چاودێریکردنی دۆخی پرۆژەکانی پەلەوەری، دەرکەوتووە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ بریکاری وەزارەت و لیژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکاری و رێکارەکانی خۆپارێزی لە  بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە، ئەوەش لە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای سەلاحەدین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەت لێژنەکەی ئەنفلۆنزای راسپاردووە کە  بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی رێنمایی و رێکارە پێویستییەکان بگرنەبەر.


AM:11:07:18/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت