قه‌یوان گروپ: هاوكاریمان به‌ زیاترله‌ 26 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت به‌خشیوه‌


وێستگه‌ نیوزـ 

گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان به‌شێك له‌ كاره‌ خێرخوزاییه‌كانی خۆی بۆ ساڵی رابردوو له‌ فیچه‌رێكدا بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌و ساڵه‌دا هاوكارییان به‌خشیوه‌ته‌ زیاتر له‌ 26 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت.

گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ساڵی 2020 بەهۆی درێژەکێشانی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی خراپی دارایدا تێپەڕی، لە بەرامبەردا كۆمپانیاكه‌ بازنەی هاوکاری و کارە خێرخوازییەکانی خۆی بۆ هەژاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان فراوان کرد.

ئاشكرایكردوه‌ كه‌ لە ساڵی 2020دا، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان وەک بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی و ئاینی و مرۆیی، هاوکاری بەخشیووەتە (26,134) خێزانی کەمده‌رامەت".

له‌ ئاماره‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان بەشداریشی کردوە لە دابینکردنی پێداویستی بۆ بەشێک لەو دامەزراوانەی خزمەتگوزاری گشتی پێشکەشی هاوڵاتیان دەکەن.


PM:11:36:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو