دوو فڕۆكه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و كه‌نداو هاتوون و ئێران وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه فڕۆكه زه‌به‌لاحه بۆمبهاوێژه‌كانی ئه‌مریكا له جۆری B-52 به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌نداو رۆیشون، له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت "شه‌رم له داماڵینی دوژمن ناكه‌ین".
سایتی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت-ی چاپی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه دوو فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B-52 ی ئه‌مریكا ئاسمانی ئیسرائیلیان تێپه‌ڕاندووه و به‌ره‌و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌ڕێكه‌وتون.
له جریوهیهكیشدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاته ده‌نگ و وتی "ئه‌گه‌ر سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكهكانتان بۆ ترساندنی ئێران، ده‌بێت ملیاره‌ها دۆلار له ته‌ندروستیی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خۆتاندا خه‌رج بكه‌ن كه باجیان لێ وه‌رده‌گرن".
زه‌ریف نوسیویه‌تی "200 ساڵه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان بۆ جه‌نگ نه‌كردوه، به‌ڵام ناشترسین له داماڵینی ده‌ستدرێژكاران، ته‌نها پرسیا له‌و دۆستانه‌ی خۆتان بكه‌ن كه پشتیوانی‌یان له سه‌دام كرد" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه زه‌ریف مه‌به‌ستیه‌تی چی‌یان به‌سه‌ر هێناون.
PM:09:48:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت