کازمی جەخت لە پاراستنی سنوورەکان دەکاتەوە

‌مستەفا کازمی

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
مستەفا کازمی، جەخت لە پاراستنی سنوورەکانی عیراق دەکاتەوە بە تایبەت لەگەڵ سوریادا و ئاماژەی بەوەش داوە بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردن و نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەرەبیە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، پاراستنی سنوورەکانی عیراق، بە تایبەت لەگەڵ سوریادا کارێکی زۆر گرنگە و پێویستە کاری جدی بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەوڵ دەدەین سنوورەکانمان بپارێزین بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سوریا کە بۆشایی ئەمنی گەورەی تیادا دروستبووە".

کازمی دڵنیایی داوە لەوەی، "هێزە ئەمنیەکان پارێزەری سنوورەکانی عیراق دەبن و هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردن و راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش".  

لە کۆتاییدا دەڵێت، "هێزەکانی هاوپەیمانان و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان لە هەوڵی جدی دان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و تیرۆرستان و هەماهەنگی تەواوەتی هەیە لە نێوانیاندا".


PM:04:00:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت