بەریتانیا: هیوادارین تا مانگی ئازار بارودۆخی کۆرۆنا باشترببێت

‌بەریتانیا لە چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی کۆرۆنادا

وێستگە نیوزـ ‌هێڤار هیوا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا رایگەیاند، هیوادارن بارودۆخی کۆرۆنا بارەو باشتر بروات و بتوانن تا مانگی ئازار رێکارەکانی خۆپارێزی کەمتر بکەنەوە و قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی ببێتەوە.


دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی راگەیاندووە، "وڵاتەکەمان رووبەرووی شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا بوەتەوە و پێویستمان بە خۆپارێزی تەواوەتی هەیە بۆ تێپەراندنی ئەم بارودۆخە".

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیوادارین تا مانگی ئازاری 2021، ئەم شەپۆلە بەهێزە و رێژەی زۆرەی توشبوو کەم ببنەوە و بتوانین ژیان بەرەو ئاسایی بونەوە بەرین".

جەختیشی کردەوە، "ناتوانین بە هیچ جۆرێک بریاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی یەکجاری بدەین، پێویستە لە بارودۆخەکە دڵنیاببینەوە و دواتر قۆناغ بە قۆناغ هەوڵبدەین بەرەو ئاساییکردنەوەی ژیان برۆین".

21 ی کانوونی یەکەمی 2020ی ساڵی رابردوو، بڵاوبوونەوەی جۆری دووەمی کۆرۆنا و تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت لە بەریتانیا راگەیەندرا و دواتریش بەشێکی وڵاتانی دیکەی ئەوروپای گرتەوە، رێکارە خۆپارێزییەکان بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە دەستیپێکرد و زۆربەی گەشتە ئاسمانی و وشکانییەکان راگیران.


PM:03:08:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو