دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ نرخی دۆلار چۆن ده‌بێت؟

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەو شێوەیەی لە بودجەی ساڵی 2021 دا هاتووە تا ساڵێک بە جێگیریی دەمێنێتەوە ناتوانرێت یاری پێوەبکرێت.


شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند، دیاریکردنی نرخی دۆلار لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندی عیراقدایە و وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران هیچ پەیوەندییەکیان پێوەی نییە، هەربۆیە لە ساڵی داهاتوودا ناتوانن نرخی دۆلار بەرزبکەنەوە یان دایبەزێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی دۆلار بەو شێوەیەی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 دا هاتووە، بە لایەنی کەمەوە تا ماوەی یەک ساڵ بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو نرخەی لە ئێستادا مامەڵەی دۆلاری پێوەدەکرێت کاریگەری نەرێنی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەگەر جارێکی تر دەستکاری بکرێتەوە ئەوا ئەو کەسانەی داهاتیان سنوردارە زەرەرمەندی یەکەم دەبن.

لە ماوەی رابردوودا، بانکی ناوەندی عیراق نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر هەزار و 450 دیناری عیراقی دانا و بەمەش ناڕەزایەتی و توڕەبوون و خۆپیشاندانی لە شەقامی عێراقیدا بەدوای خۆیدا هێنا.


PM:02:01:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت